شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوداو به‌هۆى بارانبارینه‌وه، 10 سانتیمه‌تر ئاو له‌ده‌ریاچه‌ى دوكان زیادیكردوه، ڕێژه‌ى ئێستاى ئاستى ئاویش له‌ده‌ریاچه‌كه به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو هاوشێوه‌ى یه‌كه.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌نداوى دوكان زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا زیاتر له65 ملم بارانباریوه‌و ڕێژه‌ى ئاو له‌ئێستادا له‌ده‌ریاچه‌ى دوكان 488.54 ملیمه‌تره‌و ساڵێكیش پێش ئێستا ڕێژه‌كه 489.27 ملیمه‌تر بوه، واته ڕێژه‌كه نزیكى هاتابونه‌وه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، داهاتى ئاو له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌و بارانه‌ى ڕ‌وى له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه 203 مه‌تر چوارگۆشه زیادیكردوه‌و گلدانه‌وه‌ى ئاویش 55 مه‌تر چوارگۆشه ده‌رده‌چێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 10 سانتیمه‌تر ئاو له‌ده‌ریاچه‌ى دوكان زیادیكردوه‌و به‌رده‌وام 7 كاتژمێر یه‌كه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئیشده‌كات‌و 17 كاتژمێریش ئاو له‌ده‌ریاچه‌كه‌وه به‌رده‌درێته‌وه بۆ ناو زێى بچوك.
ش.هـ