شارپرێس:
بڕیارێکی حکومەت لەبارەی پلەبەرزکردنەوەوە، له‌سه‌رجه‌م شار‌و ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان بوه هۆى گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانى ناڕه‌زایی‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌و بڕیاره هیچ دادپه‌روه‌ریه‌كى تێدانییه‌و شكاندنى یاسایه".
پاش ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و بڕیاردان لەگۆڕانکاریی لەشێوازی پلەبەرزکردنەوەیان، مامۆستایان‌و فەرمانبەران هاتنه‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر كار به‌و بڕیاره بكرێت، ئه‌وا ده‌وام ڕاده‌گرن.
هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی ئه‌نجامدراو ده‌وامیش له‌پارێزگاكه ڕاگیرا.
له‌سلێمانیش مامۆستایان‌و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو جه‌ختیانكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و بڕیاره ڕ‌ازى نابن‌و ئه‌گه‌ر گوێ له‌داواكاریی‌و ناڕه‌زاییه‌كانیان نه‌گیرێت، كاردانه‌وه‌ى دیكه‌یان ده‌بێت.
دانا عەبدول نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستا‌و فەرمانبەرانی مەدەنی بەگشتی مافێکی بنەڕەتی ئەوانەو لەجێی گەڕانەوەی ئەم ئیمتیازە دەیانەوێ بەهەندێک یاسا زۆرینەی ئەم توێژەی لێ بێبەش بکەن.
وتیشی، "ئێمە ئه‌مڕۆ شەممە دەوام بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەسەرجەم قوتابخانەو دامەزراوەکانی سنوری هەڵەبجە ڕاەدەگرین‌و خۆپیشاندانێکی مەدەنی بەرفراوان ئەنجامدەدەین".
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی سنورەکە جەختیشیکردەوە، "ئێمە نامانه‌وێت پڕۆسەی پەروەردەو خوێندن زیانی پێبگات، بەڵام مافەکانی مامۆستایان‌و فەرمانبەران دەبێت لەجێی خۆیدا بدرێت کە بەبڕیارێکی حکومەت لەم کۆتاییانەدا سەبارەت بەپلەبەرزکردنەوەیان ناحەقییەکی گەورە تیاداکراوەو لەداهاتوشدا لەپەرلەمان دەبێتە یاسا".
ناڕەزایی مامۆستایانی ناڕازی لەکاتێکدایە، بۆ ماوەی هەشت ساڵە پلەبه‌رزکردنەوە ڕاگیراوە و لەئێستاشدا بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەوە ئێستای فەرمانبەر تا قۆناغی خانەنشین بوونیشی کاریگەری نەرێنی دەخاتەسەر و ئەم توێژانە دەخاتە دۆخێکی نەخوازراوی ژیانەوە.
بەگوێره‌ى بڕیارێكى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم کە ڕۆژى 26ی10ی 2022 ده‌رچوه، سه‌باره‌ت به‌پرسى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاماژه به‌وه‌كراوه، پلەبەرزکردنەوە دەبێ بەپێی پێوەرو بنەماکانی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بکرێت‌و پلەبەرزکردنەوەش لەسەر بنەمای لێهاتویی فەرمانبەر دەکرێ، ئەویش بەگوێره‌ى ڕکابەری بێ‌و شەش مانگیش دوای پێدانی پلەکە لەژێر تاقیکردنەوەدا دەبێ.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، نابێ پلەبەرزکردنەوە تەنها پشت بەتەواوکردنی ڕاژە ببەسترێ (واتا پێشتر کە فەرمانبەرێک دوای چوارساڵ یان کەمتر زیاتر مافی پلەبەرزکردنەوەی هەبوو، ئەوە نامێنێ)، بەگوێره‌ى بڕیارەکە، لەوەزارەتەکان بەفەرمانی وەزیر لیژنەیەک پێکدێت بۆ پاڵاوتنی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلەبەرزکردنەوەن‌و باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئەو بڕیارانە بەپێی پڕۆژەیەک لەساڵی داهاتودا 2023 لەلایەن ئەنجومەنی گشتی ڕاژەوه جێبەجێدەکرێن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا عوسمان گوڵپى چالاكوان له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس وتى:"له‌به‌رئه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌یاسا ڕێكخراوه‌و ئه‌نجومه‌نى ڕاژه ناتوانێت به‌بێ ئه‌و یاسایه ده‌ستكاریى بكات، بۆیه پێموایه ئه‌وانه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌یان ده‌ركردوه، له‌یاسا تێنه‌گه‌یشتون، ئه‌وه‌شى كراوه‌و بۆته بڕیار، به‌هه‌موو پێوه‌رێك كارێكى نایاساییه‌و نه مامۆستا‌و نه فه‌رمانبه‌رانیش قبوڵى ناكه‌ن".
ش.هـ