زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان

کوردستان

26/11/2022‌ 3355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەمڕۆ شەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشە ئاردی پێنجەم دەکرێ له‌هه‌رێمى كوردستان‌و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانیی حكومه‌تى هەرێمیش ده‌ڵێت:"بەشێكی بەشەخۆراكی دەیەم هاتوەو دەست بەدابەشكردنی دەكرێت".


نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، "لەمڕۆ شەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشە ئاردی پێنجەم دەکرێ‌و هەر هاوڵاتییەكیش بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەردەكەوێت".

سه‌باره‌ت به‌به‌شه‌خۆراكى دیكه‌، به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى وه‌زاره‌تى بازرگانى به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتوه‌، "بەشێكی بەشەخۆراكی دەیەم هاتوەو دەست بەدابەشكردنی دەكرێت، (برنج، شەکر، دۆشاوی تەماتەو زەیت) بەشێکی هاتوەو ئەوەی هاتوە دوای پشکنین بەسەر بریکارەکاندا دابەشیدەکەین".

ده‌شڵێت:"لەدەستپێكردنی بەشەخۆراك وەكو بەغداین‌و هەندێكجار پێكەوەیەو لێرەش دەستیپێكردوە، بەڵام هەندێكجار كەمێك دوادەكەوێ، بەڵام بەگشتی ئەوەی بۆمان دێت دوای پشكنین، بەسەر بریكارەكاندا دابەشیدەكەین".

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى، "ئەمساڵ بەشەخۆراكی مانگانە باشتر هاتوە به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو، ڕەنگە تا كۆتایی ساڵیش بەشەخۆراكی دیكە دابەشبكرێت".

ش.هـ