له‌سلێمانى زه‌نگێكى مه‌ترسیدار لێده‌درێت..ڕاپرسیه‌ك ئاشكرایده‌كات، ئازادی لەپاشەکشەدایە

کوردستان

26/11/2022‌ 14914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێكخراوی (PFP) تایبەت بەبواری ڕاگەیاندن‌و ئازادی ڕادەربڕین ڕاپرسیەكی گشتگیریی لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین‌و باری ئەمنی‌و ئیداریی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو گەرمیان كردوە، له‌ (57.2%)ى به‌شدارانى ڕاپرسیه‌كه‌ له‌ئێستاوه‌ ڕایانگه‌یاندوه‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كه‌ن، ده‌شڵێن:"لەدوای كۆچی دوایی مام جەلال‌و نەوشیروان مستەفاو لەدوای ڕوداوەكانی 8ی تەمموزو كێشەكانی ناو یەكێتیی‌و لەدوای دەستبەكاربونی مەسرور بارزانیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دۆخه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئێستا".


ڕێكخراوی (PFP) تایبەت بەبواری ڕاگەیاندن‌و ئازادی ڕادەربڕین ئاشكرایكردوه‌، ڕاپرسیەكەى بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت ئه‌نجامداوه‌و 3057 كەس بەشداریان تێداكردوەو ڕۆژی چوارشەممە 16ى ئه‌م مانگه‌ كاتژمێر 10:00ى به‌یانى دەستیپێكردوه‌و ڕۆژی شەممە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی داخراوه‌و بەهاوكاری تیمێكی پسپۆڕ لەهەرێمی كوردستان دور كاریگەریی‌و دەستێوەردانی شەخسی‌و حزبیی.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "ئەنجامی ئەم ڕاپرسیە وەكو خۆی لەدووتوێی ڕاپۆرتێك دەخه‌ینه‌ بەردەم ڕای گشتیی كوردستان‌و حكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان‌و ڕێكخراوە چاودێرە بیانیەكانی تایبەت بەبواری ئازادی‌و ڕۆژنامەگەریی‌و هەروەها نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان".

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:"مەبەست لەم ڕاپرسیە ڕونكردنەوەی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین‌و ڕۆژنامەگەریی لەلایەك‌و لەلایەكی تر خستنەڕوی باری سیاسی‌و ئەمنی‌و ئیداریی ناوچەكەیە، هەروەك بەنیازین ڕاپرسی دیكەی جیاواز لەناوچەكانی دیكەی كوردستان بكەین بەتایبەت پارێزگای هەولێرو دهۆك".

له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا پرسیارى ئه‌وه‌ كراوه‌، پاشەكشەی ئازادی لەسلێمانی لەكەیەوە دەستیپێكردوە؟، وه‌ڵامیش به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
%22.4 له‌دواى لەدوای كۆچی دوایی مام جەلال‌و نەوشیروان مستەفاوه‌.
%40.6 لەدوای ڕوداوەكانی 8ی تەمموزو كێشەكانی ناو یەكێتیی.
%35.4 لەدوای دەستبەكاربونی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
%1.6 لەدوای هەڵبژاردنی ساڵى 2021.


سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ خراپى ئیدارەدانی سلێمانی‌و گەرمیان‌و هەڵەبجە دەخەیتە ئەستۆی كێ؟
%33.3 یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
%1.8 بزوتنەوەی گۆڕان.
%32 پارتی دیموكراتی كوردستان.
%32.9 هەرسێكیان.


هۆكار چییە شاری سلێمانی لەڕوی خزمەتگوزاریی پاشەكشەیكردوە؟
- كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم 39.2%.
- كەمتەرخەمی جێگری سەرۆكی حكومەت (قوباد تاڵەبانی) 42.2%.
- كەمتەرخەمی وەزیری دارایی (ئاوات شێخ جەناب) 1%.
- كەمتەرخەمی پەرلەمانی كوردستان 0.8%.
- بونی گەندەڵی لەكۆكردنەوەی داهاتی سلێمانی‌و هەڵەبجەو گەرمیان 16.7%.


پشتگیریی دوو ئیدارەیی یان هەرێمی سلێمانی دەكەیت؟
- بەڵێ: (50.8%)
- نەخێر: (49.2%)


لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبیت؟
- بەڵێ: (42.8%)
- نەخێر: (57.2%)


پێتوایە كام لەم كەسایەتیانە دەتوانن دۆخی سلێمانیی‌و هەڵەبجە پێشبخەن؟
- بافڵ تاڵەبانیی (18.1%)
- مەسرور بارزانیی (0.9%)
- لاهور شێخ جەنگی (43.5%)
- عومەری سەید عەلی (0.5%)
- شاسوار عەبدولواحید (19.5%)
- قوباد تاڵەبانیی (1.2%)
- هیچیان (16.3%)


ش.هـ