شارپرێس:
كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كه‌ن، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه كوڕه‌كه‌یان چۆته ده‌ره‌وه‌و تائێستا بێسه‌روشوێنه، له‌و ڕوه‌شه‌وه داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئاگاداریه‌ك كه له‌لایه‌ن كه‌سوكارى (سبحان کەریم عەزیز) كه پێشمەرگەی بەرگری‌و فریاکەوتنه‌و تەمەن 42 ساڵ دانیشتوی ناحیەی قەرەهەنجیره خێزاندارەو باوکی چوار منداڵە.
ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوه، كوڕه‌كه‌یان لەکاژمێر 10:00ی شەوی ڕابردوو لەماڵ بەئۆتۆمبێلەکەی کە لەجۆری (دۆج)ە چۆتە دەرەوەو لەنزیک گوندی چیمەن مۆبایلەکەی کوژاوەتەوەو تائێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
ئه‌وان ڕایده‌گه‌یه‌نن، گوماندەکرێت لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابێت، "بۆیه داوادەکەین هەر کەسێک زانیاری لەسەری هەیە، لەڕێگەی ژمارە مۆبایلى 07701568293 ئاگادارمان بکاتەوە".
ش.هـ