شارپرێس:
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردوەو پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتوەو چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و موچە پاشەکەوتکراوەکانە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردوە حکومەت چارەسەرێک بۆ موچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاوڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە موچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.