فازڵ میرانی پۆستێکی نوێی لەنێو پارتی وەرگرت

کوردستان

26/11/2022‌ 2093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی وەکو لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاریدا فازڵ میرانی وەك لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی دیاریبکات، پێش کۆنگرەی 14ی ئەو حزبەش فازڵ میرانی، پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی هەبوو.
 
رۆژی 24-11-2022، پارتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد، کە لە کۆنگرەی 14ی پارتی یەکێک لە گۆڕانکارییەکان دروستکردنی دەستەی کارگێڕی بوو.