تەندروستی سلێمانی سزایەكی نوێی سەر سلێمانی ئاشكرا دەكات

کوردستان

26/11/2022‌ 817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی دارایی نرخی كەم بۆ كڕینی پێداویستییەكانیان دادەنرێت و ناچار دەكرێن جارێكی تر نوسراو بكەنەوە بۆ كڕینیان.


د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: لە حكومەتدا زۆر جار لە هەندێك ئاستدا كێشەی گەورە بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی دروست دەكرێت، بە جۆرێك فەرمانبەرێكی وردبینی لە وەزارەتی دارایی كە لەكاتی كڕینی كەرەستەكانی پاككردنەوە بۆ سلێمانی نرخەكان هێندە كەم دیاری دەكات، ناچار دەبن جارێكی تر نوسراو بكەنەوە بۆ كڕینیان.

دەشڵێت: هەندێك دامودەزگای حكومەت بە چاوێكی سەیر، سەیری سلێمانی دەكەن، نوێنەرەكانمان لە وەزارەتەكان ناكرێنە ژوورەوە و ڕۆتیناتی زۆرمان بۆ دروست دەكرێت، ئەمەش وایكردووە ئیشەكانمان بە سێ مانگ دوابكەوێت.

س.س