دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 11 دەکرێت

کوردستان

30/11/2022‌ 6934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 11 بکرێت‌و لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە موچە وەربگرن.


بەگوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی لیوای 12 کە ئاراستەی ئەفسەرو پێشمەرگەکانی لیوا کراوە تێیدا ھاتوە، سبەینێ کاتژمێر 9 سەردانی بانکەکان بکەن‌و موچەی مانگی 11 وەربگرن.

لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە موچەکانیان لەلایەن ھاوپەیمانان دابینکراوەو جگە لەپێدانی موچەی مانگانە، قەرەبوی بەشێک لەو موچانەشیان بۆکرایەوە کە حکومەت پێشمەرگەو فەرمانبەرانی نەداوە لەدووساڵی ڕابردودا.

ئ.ق