شارپرێس:
میدیاى فه‌رمى گۆڕان واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌میدیاى فه‌رمى گۆڕ‌انى وتوه، "ڕۆژى 4ى 12 دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندبوو، له‌ڕۆژى 5ى 12ى 2022 دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 11 ده‌ستپێده‌كات به‌هه‌مان لیست‌و خشته‌ى موچه‌ى مانگى 10.
بەگوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی لیوای 12 کە ئاراستەی ئەفسەرو پێشمەرگەکانی لیوا کراوە تێیدا ھاتوە، سبەینێ کاتژمێر 9 سەردانی بانکەکان بکەن‌و موچەی مانگی 11 وەربگرن.
ش.هـ