شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر 12 سزاى نوێى بۆ هاوڵاتیان له‌سه‌ر ڕێگه خێراكان ڕاگه‌یاندو شۆفێر‌و پیاده‌ڕه‌و به‌پێچه‌وانه‌ى ڕێنمایه‌كان بجوڵێته‌وه سزاده‌درێت.
لیستى سزا نوێیه‌كان بۆ ڕێگه خێراكان:
1- وه‌ستان‌و چاوه‌ڕێكردنى ئۆتۆمبێل له‌ناكاو به‌بێ هۆكار.
2- گه‌ڕانه‌وه به‌به‌گ.
3- په‌ڕینه‌وه‌ى پیاده یان ڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕێگه‌كان.
4- كڕین‌و فرۆشتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
5- ڕۆیشتنى ئه‌و سوارڕۆیانه‌ى خێراییان له60 كم كه‌متره قه‌ده‌غه‌یه ڕێگه خێراكان به‌كاربهێنن.
6- ڕۆیشتنى سوارڕۆكانى بیناسازیى‌و كشتو‌كاڵى وه‌ك (تراكتۆر، ده‌ڕاسه، گرێده‌ر، شۆفڵ، عادیله) قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێت به‌ئامێرى تایبه‌ت بگوازرێنه‌وه.
7- زیكزاك په‌نته‌رناش لێدان‌و پێشبڕكێ قه‌ده‌غه‌یه.
8- به‌كارهێنانى سناپ‌و مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه.
9- پێچكردنه‌وه له‌شوێنه‌كانى دروستكراوو ئۆتۆمبێله‌كانى فریاگوزارى خێرا یان هه‌ر ده‌رچه‌یه‌كى تر‌ى فریاگوزارى.
10- ڕه‌ماش لێدان
11- هه‌ڵگرتن‌و دابه‌زاندنى سه‌رنشین.
12- لێخوڕینى پاسكیل‌و مۆپیدو سكۆته‌رو ماتۆڕى سێ تایه قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م ڕێنمایانه له‌لایه‌ن هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ركراوه‌و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م رێگه خێراكان جێبه‌جێده‌كرێت.
ئ.ق