شارپرێس:
دواى كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ناتۆ له‌بوخارست به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى ئۆكرانیا له‌پێدانى سیستمى پاتریۆت، ڕوسیا هۆشداریده‌داته ناتۆ.
ئه‌میندارى گشتى ناتۆ ڕایگه‌یاند، هاوكاریه‌كانى ناتۆ بۆ ئۆكرانیا له‌ڕوى به‌رگرى ئاسمانى‌و هاوكاریه مرۆییه‌كان زیادده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، دیمیترى میدڤیدیف جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، پێدانى سیستمى دژه ئاسمانى (پاتریۆت) به‌ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ناتۆوه ده‌رگاى زۆرشت له‌به‌رده‌میان ئاوه‌ڵا ده‌كات.
سیستمى پاتریۆت سیستمێكى پێشكه‌وتوى به‌رگرى ئاسمانیه‌و ده‌توانێت له‌مه‌وداى 160 كیلۆمه‌تره‌وه ڕێگریى له‌هێرشه ئاسمانیه‌كان بكات‌و له‌مه‌وداى 75 كیلۆمه‌تردا موشه‌كى بالیستى له‌ناوبه‌رێت.
ئ.ق