شارپرێس:
ڕاوێژكارى باڵاى پێشوى سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئه‌منى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركرا.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆى زیادبونى نائاسایی موڵك‌و ماڵى هه‌یسه‌م جبورى‌و له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى دانپێدانانى نور زوهه‌یر تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى دزیه گه‌وره‌كه‌ى به‌غدا كه به‌دزیی سه‌ده ناسراوه، هه‌یسه‌م جبورى ڕاوێژكارى باڵاى مسته‌فا كازمى‌و سه‌رۆكى پێشوى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستگیركراوه.
دزیی سه‌ده بردنى زیاتر له 3 ترلیۆن‌و 700 ملیار دینارى ده‌سته‌ى باجه‌كان بوو كه له‌بانكى ڕافیده‌ین دیارنه‌ماو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش ڕایگه‌یاند، به‌شى یه‌كه‌مى پاره‌كه كه 182 ملیار دیناربوه گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پاره‌كان ده‌ده‌ن.
ئ.ق