شارپرێس ـ كه‌نداڵجودى:
نوسینگەی داد‌و چەکدارکردنی بەڕێوه‌بەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پیلانێكى تیرۆریستانى داعش بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بارى له‌ناكاو ڕاگه‌یه‌نراوه‌و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیش گیراوه‌ته‌به‌ر".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگەی داد‌و چەکدارکردنی بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژه به‌وه‌كراوه، گروپى تیرۆریستى داعش ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر ناوەندی گرتوخانه‌ى گیراوانى داعش لەشاری قامیشلۆ.
له‌و ڕاگەیەندراوەدا هاتوه، "لەگرتوخانه‌كه‌دا چەندین گه‌وره تیرۆریست‌و هه‌ن‌و داعش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌وه ئازادیان بكات".
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌وان وه‌ك نوسینگەی داد‌و چەکدارکردنی بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجومەنی ناوخۆیان ئاگادارکردۆتەوەو بارى له‌ناكاویش ڕاگه‌یه‌نراوه.
پێشتریش هه‌سه‌ده ئاشكرایكردبوو، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وایكردوه جموجوڵه‌كانى داعش له‌سنوره‌كه زیادببنه‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه مەزڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده هۆشداریدابوو له‌وه‌ى، بەهۆی هێرشه‌كانى توركیا‌و ئاماده‌كاریی هه‌سه‌ده بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توركیا، چالاكیه‌كانیان دژى داعش ڕاگرتوه.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش تورکیا دەوروبەری ئه‌و گرتوخانه‌یه‌ى كه داعشه‌كانى لێیه له‌قامیشلۆ بۆردومانكرد.
ش.هـ