وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: چەکی پێویست دەدەینە هەسەدە

کوردستان

30/11/2022‌ 8126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، پاڵپشتییەکانیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) پاڵپشتییە بۆ سەقامگیریی، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئامادەین چەکی پێویستیان بۆ فەراهەمبکەین".


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایکرد، ئەوان بەردەوامدەبن لە پاڵپشتییەکانیان لە هەسەدە و چەکی پێویستیان دەدەنێ.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ئامانجی ئەمریکا لە پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازیی بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ پاراستنی سەقامگیریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینیی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.