بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەی پارتی‌و یەکێتی بەڕێوەدەچێت

کوردستان

25/01/2023‌ 2912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی ڕۆشنبیریی‌و ڕاگەیاندنی پارتی، وادەی کۆبونەوەی حزبەکەی لەگەڵ یەکێتی ئاشکراکرد.


عومەر بەکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی ڕۆشنبیریی‌و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ماڵپەری فەرمی حزبەکەی وتویەتی، "وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامبدرێت".

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، شاندی پارتی بریتین لە(مەحمود محەمەد، هێمن هەورامی، عەلی حوسێن، د.پشتیوان سادق‌و ئومێد سەباح)، شاندی یەکێتیش پێكهاتون له‌(قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئاسۆ ئەڵمانی، ئەمین بابە شێخ، د.دارا ڕەشید)و کۆبونەوەکەش لەشاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.