لە گەرمیان پێشمەرگەیەک خنکا

کوردستان

17/06/2024‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

پێشمەرگەیەکى لیواى ١٩ى هێزەکانى پێشمەرگە لەکاتى مەلەکردندا لە گوندێکى نزیک کەلار خنکا.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گوندى کانی ماسی نزیک قەزاى کەلار پێشمەرگەیەک لەکاتى مەلەکردندا خنکا.

بەپێى زانیارییەکان، پێشمەرگەکە ناوی محەمەد خزر ئەحمەدە و پێشمەرگەی لیوای ١٩یە لە سنووری گەرمیان و دانیشاوى قەزاى ڕانیەیە.