ئه‌پیكۆر هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كات

کوردستان

22/06/2024‌ 1885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئه‌پیكۆر) له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێم‌و كارى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوت لەهەرێم‌و کۆمپانیان سۆمۆ ڕازین".


له‌ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌پیكۆر نوسیویه‌تى:"پابه‌ند به‌کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێمه‌ش بۆ ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوت لەهەرێمی کوردستان‌و کۆمپانیان سۆمۆ ڕازین".

لەڕاگەیەندراوێکدا كه‌ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌پیكۆر ده‌ڵێت:"ڕازین بەڕاگەیەندراوی دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەوەی ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت‌و کۆمپانیا سۆمۆ باشترین بژاردەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان".

ئەپیکور جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "پێویستە ڕێککەوتنمان لەگەڵ سۆمۆ بەجۆرێک بێت کە پشکی کۆمپانیاکان دەستبەر بکات، لەڕێگەی پێدانی پارەی پێشوەختە یاخود دانانی پشکەکانیان لەهەژمارێکی بانکی، یاخود کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم پشکەکانیان لەبەندەری جەیهانی تورکیا وەربگرن".