تویژینەوەیەک پەیوەندیی نێوان تووڕەیی و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرا دەکات

تەندروستی

23/06/2024‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

هەرچەندە پەیوەندیی نێوان توڕەیی و نەخۆشییەکانی دڵ ماوەیەکی زۆرە ئاماژەی پێکراوە، بەڵام تاقیکردنەوە نوێیەکان لە ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی ئەم کارە نزیکترن، چونکە هەندێک کەس لە کاتی توڕەبووندا تەسکبوونەوەی ناتەندرووستی بۆرییەکانی خوێنیان نیشانداوە

لە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کۆڵۆمبیادا، ئەنجامەکان باس لەوە دەکەن کە توڕەبوون دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان بە شێوەیەکی ناتەندرووست، هەروەک دەتوانێت لەسەر ئاستی دوورمەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات .

بەپێی پێگەی "هێڵس دەی"  تیمی توێژینەوەکە تاقیکردنەوەیان بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی خوێنبەرەکان کردووە لەکاتێکدا بەشداربووانی تەندرووست توڕە بوون، لە بەرامبەر هەستەکانی دڵەڕاوکێ، خەمناک، یان بێلایەن.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کە توڕەبوون پەیوەندی بە بێتوانایی خوێنبەرەکانی خوێنەوە هەیە بۆ فراوانبوون بە شێوەیەکی درووست، بەشێوەیەک ئەم کاریگەریانە تا 40 خولەک دوای تەقینەوەکە بەردەوام بوون.

هەموو بەشداربووان چاودێریی کران بۆ گۆڕانکاری لە خوێنبەرەکانی ناو قۆڵەکانیان، و پاشان داوایان لێکرا بەشداری گفتوگۆی کەسیی یان خوێندنەوەیەکی هەشت خولەکی بکەن کە هەستی جۆراوجۆری توڕەیی، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، یان هیچ هەستێکی بەرزبوونەوەی بەهیچ شێوەیەک لە گروپی کۆنترۆڵدا لێکەوتەوە.

لە کاتێکدا ڕوون بوو کە لە کاتی توڕەبووندا ڕێگری لە فراوانبوونی خوێنبەرە تەندروستەکان دەکرێت، بەڵام ئەمە لەنێو ئەو کەسانەدا بەدی نەکرا کە بەرکەوتەی دڵەڕاوکێ یان دڵتەنگی بوون.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرجار خراپی خاوبوونەوەی خوێنبەرەکان سەرەتایەکە بۆ کۆبوونەوەی مەترسیداری چەوری لەسەر دیواری خوێنبەرەکان، کە بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان ناسراوە، ئەمەش لە بەرامبەردا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، وەرزشکردن، یۆگا، هەناسەدانی قووڵ و چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی هەموویان ڕێگایەکی گریمانکراون بۆ ژیانێک کە کەمتر تووشی توڕەیی دەبێت.