لاهور شێخ جەنگی، بووە سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی، هاوکات پێشڕەو حەمەجان کاندیدی ژمارە دووی لیستەکەیە لە سلێمانی.
دكتۆر پێشڕەو حەمەجان کاندیدی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەپۆستە حكومییەكەی دوورخرایەوە كە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بوو بۆ كاروباری خوێندكاران.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس گۆڕانكارییەكە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بووە بە ئاڵ و گۆڕ لە چەند پۆستێكی زانكۆی سلێمانی، لەوانە دكتۆر پێشڕەو حەمە جان برای حاكم قادر حەمەجان و کاندیدی لیستی بەرەی گەل لە پۆستەكەی دورخرایەوە وەك یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر داوای یەكێتی دەركراوە بۆ دوورخستنەوەی دكتۆر پێشڕەو لە پۆستەكەی، بەهۆكاری ئەوەی ناوبراو لە لیستی بەرەی گەل بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی كاندیدە.