شارپرێس:
هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ چونە نێو خاکی لوبنان زۆر نزیکبوەتەوەو ئه‌مریكاش گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵده‌كات، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی باشوری لوبناندا دەسوڕێنەوە.
به‌گوێره‌ى میدیاى ئه‌مریكى كه له‌زارى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌وه زانیاری‌یان ئاشكراكردوه، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەمریکا گڵۆپى سه‌وزى بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردوه تاوه‌كو ئۆپەراسیۆنێکی سنوردار لەنێو خاکی لوبناندا بكات، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕونە لەوەی هێرشەکەى ته‌لئه‌بیب زۆر نزیکبوەتەوە.
سوپای ئیسرائیل بەر لەدەستپێکی هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان، داواى لەدانیشتوانی باشوری لوبنان كردوه ناوچەکانیان چۆڵبکەن، هەر بەهۆی ئەو هەڕەشانەی سوپای ئیسرائیله‌وه، سوپای لوبنان لەچەند ناوچەیەکی باشور کشاوه‌ته‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه میدیای ئیسرائیل بڵاویکردوه‌ته‌وه، تائێستا سوپای ئیسرائیل نەچوەتە نێو خاکی لوبنان، لەبەرامبەردا ئەمریکا ئاشکرایكردوه، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سنوردار لەنێو خاکی لوبناندا دەکات.
لەگەڵ دەنگۆی نزیکبونەوەی ئەو هێرشە زەمینیەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاکی لوبنان، ئیسرائیل دوو شارۆچکەی باشوری ئەو وڵاتە بۆردوماندەکات، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی باشوری لوبناندا دەسوڕێنەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش هۆشداریی لەلێکەوتەکانی جەنگ لەناوچەکەدا داوه‌و وتویه‌تى:"پێویستە عێراق لەجەنگی ناوچەکە بەدوربێت".
هاوكات سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندوه، ئەمریکا بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نەبوەو ته‌نانه‌ت لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش داوای لەهاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆئاڤ گالانت کردوە، پێویستە گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەبەرچاوبگرن.