شارپرێس
بەرپرسێکی ئێرانی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت
بە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی ڕاگەیاند، کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەم دواییە
لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان لە لایەنی ئەمریکییەوە
جیدیی نییە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم دانوستانانە لە سەرەتادا وەک "تەڵ"ێک
پلانیان بۆ دانرابوو کە دۆخەکە بەرەو گرژیی زیاتر ڕادەکێشێت.
ئەو بەرپرسە ڕوونیشی کردۆتەوە، کە ئێران پچڕانی
دووبارەی دانوستانەکان و کەلێنی کاتی نێوانیان کە بە پێچەوانەی خواستی تارانە، وەک
مانۆڕێکی سیاسیی و میدیایی لە لایەن واشنتۆنەوە دەڕوانێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە
کە تاران ئێستا ئەگەری شکستی ئەو دانوستانانە لەبەرچاو دەگرێت و چالاکانە خۆی بۆی ئامادە
دەکات.
راشیگەیاندووە، ئەمریکا هیچ ئامادەیییەکی ڕاستەقینە
نیشان نادات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانی سیاسیی و تەکنیکیی جددی، تەنیا وەڵامی ناڕوون
و کورت پێشکەش دەکات و پێشنیاری جەوهەریی پشتگوێ دەخات و بەردەوام هەڵوێستەکانی لە
کاتی خولەکانی دانوستاندا دەگۆڕێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێران گەیشتووەتە ئەو
ئەنجامەی کە پێناچێت دانوستانەکان لە ڕووی کەمکردنەوەی سزاکان یان دەستکەوتی ئابوورییەوە
ئەنجامێکی بەرجەستەی لێبکەوێتەوە، ئەمەش وایکردووە کە بچێتە "قۆناغی داهاتوو"،
بەشێوەیەک لەگەڵ دامەزراوە جیاوازە سیاسی و ئابوورییەکانیدا پلان و سیناریۆیان بۆ چارەسەرکردنی
ئەم ئەگەرە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئامادەکردووە.
وابڕیارە ئەمڕۆ، گهڕی چوارهمی دانوستانه ناڕاستهوخۆكانی
ئێران و ئهمهریكا له مهسقهتی پایتهختی عوممان بهڕێوهبچێت.
