هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان دەم پارتی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لەپەرلەمانی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، دەرگای پرۆسەیەكی نوێ كراوەتەوە كە ساڵانێكە گەل چاوەڕوانی دەكەن و خەونی پێوە دەبینن.
تونجەر باكرهان دەڵێت "پەكەكە لە ٥_٧ ی ئایار كۆنگرەی بەست و لە ١٢ ی ئایار بڕیارەكانی كۆنگرەی ئاشكرا كرد. ئەم كۆنگرەیە و بڕیارەكانی، دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموكراتیك. چیتر ١٢ ی ئایار لە مێژووی توركیادا ڕۆژێكی ئاسایی نییە".
باكرهان راشیگەیاند، "ئیدی دەبێت هیچ كەسێك لەگەڵ مردن جێنەگرێت و لەگەڵ ئاشتیی بێت. مرۆڤ تێناگات بۆچی لەگەڵ ئاشتییدا نیین. تێكۆشانی چەكداری كۆتایی دێت بەڵام دەبینن هەندێك كەس ناڕەحەتە. دەبێت هەوڵەكانمان تەنها لە گوتاردا نەمێنێتەوە".