بانگەشەی هەڵبژاردن لەچەند شوێنێك قەدەغەدەكرێت

کوردستان

03/10/2025‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەیەكەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژارندا، شارەوانی هەڵەبجە داوا دەكات لەو چەند شوێنانەی دیاریكردوە، هیچ حزب و لایەنێك و كاندیدێك بانگەشە نەكات.


سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەپەیکەری شەهید عومەری خاوەر تا نەخۆشخانەی سەرا، هەروەها جوت سایدی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان، وە شەقامی مامۆستای نەناسراو تا بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر هەڵواسینی شریتی ئاڵاو فلێکس و وێنەی کاندیدی لایەنی سیاسی قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاشە بۆ ڕیکلامی بانگەشە قەدەغە نییە لەپێناو سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی جوانی شاردا داواکارن سەرجەم لایەنەسیاسی و کاندیدەکان پابەندبن بە بڕیارەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی، 3ی10ی 2025 وەك یەكەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكراوە، كە بڕیارە لە 11ی11 مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.