واده‌ى دابه‌شكردنى هاوكاریى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە لەم هەفتەیە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشبکرێت‌و زۆرینەیان لەڕێگه‌ی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی پڕۆژەی "هەژماری من" هاوکارییەکە وەردەگرن.


هاوپەیمانان تاوەکو 1ى 1ى 2026 مانگانە هاوکاری دارایی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابیندەکەن، بۆ مووچەی مانگی 10، زیاتر لە 70 هەزار ئەفسەر، پلەدارو پێشمەرگە سودمەند دەبن.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوه‌ ئاشكرایكردوه‌، لەپێنج ڕۆژی داهاتودا دەستدەکرێت بەدابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 10، زۆرینەی ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگەکان لەڕێگه‌ی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە هاوکارییەکە وەردەگرن.

لەپێناو یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مانگانە هاوپەیمانان بڕێک پارەی پاڵپشتی بەهێزەکانی پێشمەرگە دەدەن.