مەسرور بارزانی: حکومڕانی بەمافیاو گەندەڵ ناکرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە ئاهەنگی بانگەشە بۆ حیزبەکەی لە شەقڵاوە ڕایگەیاند، حکومڕانی تەنها بەپارتی دەکرێت.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "ٚحکومڕانی بەتەنها بەپارتی دەکرێت، بەڵام حکومڕانی بەمافیاو دزو گەندەڵ ناکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرکەوتنەکانیان بەردەوام دەبن و هیچ هێزێکی ڕکابەری پارتی نەماوە ئێستا.

مەسرور بارزانی دەشڵێت، حکومەت بۆ ئیمتیازو دەستکەوتی کەسی پێکنایەت و پارتی خۆی بەخاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت، لەشوێنێکیش خزمەت نەکات ئەوە ڕێگری لێ دەکرێت.