شارپرێس:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە رایگەیاند، كەمی ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتییانی عێراق و زۆری ژمارەی بایكۆت، نیشانەی سزادانی ئەوانەیە كە عێراقیان فرۆشتووە.
موقتەدا سەدر، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دژی پڕۆسەی هەڵبژاردن نین، بەڵكو داوای دامەزراندنی دەسەڵاتێكی نیشتمانی ڕاستەقینە دەكەین كە عێراق ڕزگار بكات.
هەروەها موقتەدا سەدر دەشڵێت، داخستنی دەرگاكانی دەنگدان و كەمبوونەوەی ژمارەی دەنگدەران و بایكۆت، نیشانەیە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر فرۆشتنی عێراق و سزایەك بۆ ئەو لایەنانەی وڵاتیان فرۆشتووە.