شارپرێس:
بوڵەنت ئارنچ ڕاوێژکاری پێشوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوێنێ سێشەممە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری "هەدەپە"ى لەزیندانی ئەدرنە کرد، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشبینی نزیکبونەوەی ئازادکردنی دەمیرتاش دەکرێت.
ئارنچ پێشتر دەستخۆشی لەلێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مهههپه) کردبوو لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشو وتبوى، "لەیازدەی نۆڤەمبەر، سەردانی دهمیرتاش عوسمان کاڤالای بازرگان، دهكهم".
پێشتریش بوڵەنت ئارنچ داوای ئازادکردنی دەمیرتاشو کاڤالای کردبوو، بەو هۆیەشەوە ڕوبەڕوی هێرشی توندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوەوەو لەئەنجامدا دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا تانەی تورکیای لەسەر بڕیارەکەی سەبارەت بەئازادکردنی دەمیرتاش ڕەتکردەوە، بەمەش بڕیارەکەی دادگا کۆتایی پێهات.
چاوەڕواندەکرێت تورکیا ئەم بڕیارە جێبەجێبکات، چونکە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دانی بەبڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناوە.
لەو سۆنگەیەوە، پارێزەرانی دەمیرتاش داوایان لەدادگای تێهەڵچونەوەی ئەنكەرە کردوە بهگوێرهى بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بریکاردەرەکەیان ئازادبکات.
