هەواڵی سیاسی
ئاژانسی ئانادۆڵو/ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری تورکیا لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و جۆرجیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئیراکلی کۆباخیدزێ، سەرۆکی جۆرجیا، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیان تاوتوێ کرد.
هەڵسەنگاندن: ئەم ڕووداوە ئەو ڕەهەندە ئەمنی
و سەربازییە دەردەخات کە تورکیا لە ژینگەی ناوچەیی خۆیدا ڕەچاوی دەکات، هەروەها تیشک
دەخاتە سەر بوونی ئەنقەرە لە ناوچە قەیراناوییەکاندا.
ئينستتيود/ پەرلەمانی تورکیا دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی 12 نوێنەری پەرلەمان لە نێویاندا ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن وەرگرت، لە چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسی وەک فشار لەسەر ئۆپۆزسیۆن سەیر دەکرێت.
هەڵسەنگاندن: ئەم پێشهاتە ڕەنگدانەوەی پاڵنەرێکە
لە گۆڕەپانی ناوخۆی تورکیادا بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی و سیاسی نێوان حکومەت و
ئۆپۆزسیۆن.
ڕۆیتەرز/ داوای زیندانیکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو دەکرێت بۆ 2352 ساڵ بە تۆمەتی گەندەڵی بەرفراوان: سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ داوای زیندانیکردنی سەرۆکی پێشووی شارەوانی شارەکەی کرد بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەزار ساڵ و تۆمەتبارکردنی بەئەنجامدانى 142 تاوان لەوانە سپىکردنەوەى پارە، بەرتیل، دامەزراندنى باندى تاوانکارى کە زیاتر لە 400 تۆمەتبار تێیدا بەشدارن.
هەڵسەنگاندن: ئەم هەنگاوە وەک بەشێک
لە سەرکوتکردنی نەیارانی حکومەت سەیر دەکرێت و نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی یاسایی گەورە
دەکات لە وڵاتەکەدا.
ڕۆیتەرز/ دەستەی ئەرکی کاری دارایی (Financial Action Task Force (FATF تورکیا لە سەردانێکی هەڵسەنگاندنی لەم مانگەدا ئاگادار کردەوە، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی تورکیا لە لیستی خۆڵەمێشی: شاندێکی ڕێکخراوی دژە سپیکردنەوەی پارە لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دەگاتە تورکیا بۆ هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی تورکیا بە چاکسازییە دارایی و ئەمنییەکان. ئەگەر تورکیا نەیتوانی بێت ستانداردەکان جێبەجێ بکات، دەکرێت بگەڕێتەوە ناو لیستەکە، ئەمەش کاریگەری لەسەر متمانەی وەبەرهێنەران و بانکەکان دەبێت.
ڕۆژنامەی نۆردیک مۆنیتەر بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حزبوڵای تورکیای خستۆتە ناو لیستی تیرۆریستەکانی (TEL)ەوە. ئەم دەستنیشانکردنە دەسەڵات دەدات بە ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن یان دیپۆرتکردنەوەی هەر هاووڵاتییەکی بیانی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت سەر بە گروپەکە بێت یان پشتگیری بکات، بەتایبەتی ئەوانەی داوای ڤیزا یان مۆڵەتی چوونە ژوورەوە دەکەن. ئەو گرووپە کە بە حیزبوڵڵای تورکیا ناسراوە، گروپێکی سوننەی کوردى تورکیان کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەریان هەڵدا و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا هەڵمەتێکی توندوتیژییان ئەنجامدا دژ بە پارتى کرێکارانى كوردستان و دواتر تێوەگلاون لە چالاکییە سیاسی و ئایینییەکان. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پەیوەندیی ئەو گرووپە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا، ئەوە دەردەخات کە بەشێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە بەرانبەر پاڵپشتی سیاسی لە زیندان ئازاد کراون.
هەواڵی ئابووری
ww.lvivherald.com ی ئەمەریکا/ ڕاپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری تورکیا لە ناوەڕاستی 3% بێت لە ساڵی 2025، لەگەڵ دابەزینی هەڵاوسان بۆ نزیکەی 32.9%، ئەمەش دواى گرتنە بەرى سیاسەتێکی دراوی توند.
هەڵسەنگاندن: سەرەڕای ژمارە تاڕادەیەک ئەرێنییەکان
(کەمبوونەوەی هەڵاوسان)، دۆخەکە هێشتا ناجێگیرە و ئاستەنگە بەرچاوەکان بەردەوامن، بەتایبەتی
سەبارەت بە پشتبەستن بە وەبەرهێنان و وزە.
ڤاکیت/ ئیدارەی داهات ڕایگەیاند: کۆمپانیارى بەیرەکتار ریکۆرد شکێن لە باج بۆ ساڵی ٢٠٢٢: ئەم هەواڵە تیشک دەخاتە سەر کۆمپانیای بەیرەکتار وەک بەرزترین باجدەر بۆ ساڵێکی دیاریکراو. واتاکە لێرەدا ئەوەیە کە حکومەتی تورکیا دەیەوێت جەخت لەسەر ڕۆڵی کەرتی تایبەتی بەهێز بکاتەوە وەک سەرچاوەیەکی داهات بۆ بودجە، کە دەتوانێت وێنەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی باشتر بکات و هاندەری وەرگرتنی پیشەسازی بەهێز بێت.
پوختە
12ی تشرینی دووەمی
2025 ڕەنگدانەوەی دووانەی تورکیایە: لە بواری سیاسیدا تورکیا ڕووبەڕووی پرسگەلێکی هەستیار
دەبێتەوە کە پەیوەندییان بە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی و سەروەری پەرلەمانییەوە هەیە؛ لە بواری
ئابووریشدا ئیدارەی تورکیا هەوڵدەدات سەقامگیرییەکی ڕێژەیی لە هەڵاوسان و گەشەکردندا
بەدەستبهێنێت، بەڵام ئاڵنگارییەکان لەڕووی یەدەگی دراوی بیانی و فشارە دەرەکییەکانەوە
هەر ماون.
