شارپرێس:
نێردەی ئەمریکا بۆ كاروبارى سوریا، ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی ئەمریکاو سه‌رۆكى سوریای بەمەزڵوم عەبدی گەیاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى خۆیى‌و باراكى ئاشكراكرد.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەئێکس په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "لەگەڵ تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، گفتوگۆمان کرد‌و باسمان لەناوەڕۆکی کۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کرد".
عه‌بدى ئه‌وه‌ى باسكردوه، "لەڕێگەی تۆم باراکەوە سوپاسی دۆناڵد ترەمپم کرد بۆ سەرکردایەتیکردنی پرسی سوریا‌و بەرەوپێشبردنی بابه‌تەکانی پەیوەست بەدۆخی وڵاتەکە".
مەزڵوم عەبدی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "به‌تۆم باراكم وت، هه‌سه‌ده پابەنده بەتێکەڵبون بەسوپای سوریا‌و یەکگرتن لەنێو دامەرزاوەکانی دەوڵەتى سوریادا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "لەگەڵ هاوبەشه‌كانماندا بەهەماهەنگی، لەهەوڵی بەردەوامداین لەپێناو داهاتویەکی خۆشگوزەران‌و شیاو بەپێکهاتەکانی سوریا‌و دڵنیاییدان لەسوریایەکی یەکگرتوو".
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردوه، پەیوەندییەکەی نێوان تۆم باراک‌و مەزڵوم عەبدی، بەدەستپێشخەری نێردەی ئەمریکا بوەو ئەو پەیوەندیی به‌عه‌بدیه‌وه کردوە بۆ ئه‌وه‌ى بابەتەکانی کۆبونەوەکە بۆ فەرماندە کوردەکەی ڕۆژئاوا ڕونبکاتەوە.
