شارپرێس:
ڕەوتی هەڵوێست لەڕاگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت، نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی ناڕازی دەکەن.
بەیانێک لە ڕەوتی هەڵوێستەوە
بەناوی خودای گەورە
سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین متمانەیان بە لیستی هەڵوێست دا، جارێکی دی بەڵێن بە دەنگدەران دەدەینەوە “متمانەتان نادۆڕێنین”
سەرباری فشاری زۆر گەورەی دەسەڵات لەسەر دەنگدەران، لیستی هەڵوێست سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
فراکسیۆنی هەڵوێست، نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیە باڵاکانی دەکات…
نوێنەرەکانمان، تەنیا نوێنەرایەتی دەنگدەری هەڵوێست نیە، نوێنەری هەموو ئەوانەیە لە ژێر فشاردا دەنگیان سوتاند، نوێنەری بایکۆت و کۆی دەنگی ناڕازی کوردستان دەبێت.
لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین.. بۆ کاری پێکەوەیی و نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەی تەواوی خەڵکی کوردستان.
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥