شارپرێس:
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، ده‌سته‌ی دادوه‌ری نزیكه‌ی 60%ی ئه‌و تانانه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كلاییكرده‌وه كه له‌كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاڕاسته‌ی كرابون.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكرایكرد، ده‌سته‌ی دادوه‌ری دوشه‌ممه، نزیكه‌ی 428 تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌تكرده‌وه، پێشبینیشده‌كات ڕێژه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له (60%) زیاتر بێت له‌كۆی ئه‌و تانانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كراون".
دوپاتیشیكرده‌وه،" ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌رده‌وامه له‌ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م تانه‌دانه‌كان له‌ماوه‌ی یاساییدا، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌سته به ژماره‌ی تانه‌دانه‌كانی ماوه‌ته‌وه و ره‌نگه به‌شێكیشیان پێویستیان به كاتی زیاتر هه‌بێت".
عیماد جه‌میل ڕونیكرده‌وه،" تائێستا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان یان دوباره ژماردنه‌وه ده‌رنه‌چوه، زۆربه‌ی تانه‌كان به‌پشتبه‌ستن به‌و ڕاسپاردانه‌ی ته‌كنیكی و یاسایی پێشكه‌شكراون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمیساریاوه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، كه له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسا و ڕێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ن".