شارپرێس:
كۆمپانیای دانه‌غاز لەڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت، داواكاری سودانی بۆ ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز بڵاویكردونه‌ته‌وه به‌ته‌واوی ناڕاستن.
كۆمپانیای داناغاز له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له‌ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری ئه‌مریكی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی داواكاری سودانی بۆ ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز بڵاویكردونه‌ته‌وه به‌ته‌واوی ناڕاستن، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕونی خواستی خۆی ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین كات به‌رهه‌مهێنانی غاز ده‌ست پێبكاته‌وه".
كۆمپانیاكە دەشڵێت، ئێمه سوپاسگوزارین بۆ سودانی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا‌و پشتگیریكردنیان له‌گه‌ڵ بابه‌ته ئه‌منییه‌كان و سه‌ردانی ده‌ستبه‌جێی به‌رپرسانی باڵای فیدراڵی بۆ كۆرمۆر، پابه‌ندبون به‌ده‌ستپێكردنی خێرای لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕاپۆرت و به‌دواداچون.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەرپرسێکی
باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەلمۆنیتەری ئاشکرادەکات، محەمەد شیاع سودانی داوای لەحکومەتی هەرێم
کردوە تاکو لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی سەر بە کێڵگەی کۆرمۆر تەواو دەبێت بەرهەمێنانی
غاز ڕابگرن، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو داوایەی ڕەتکردوەتەوە.