ناتانیاهۆ مەرجێکی نوێی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند

جیهان

40 خولەک پێش ئێستا‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سوریا ئەگەری هەیە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لەسوریا ناوچەیەکی پارێزراوو داماڵراو لەچەک لە دیمەشقەوە تا چیای شێخ و ناوچەکانی دیکە دابمەزرێت.

ناتانیاهۆ لە میانی سەردانێکیدا بۆ لای سەربازە بریندارەکان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل وتی: ئەوەی ئێمە چاوەڕوانی دەکەین لە سوریا، بێگومان دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراوی بێ چەکە لە دیمەشقەوە بۆ ناوچەکانی سنور، لەوانەش نزیکبوونەوە لە چیای شێخ. 

دەشڵێت، “ئێمە دەستمان بەسەر ئەم ناوچانە گرتووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانی ئیسرائیل و ئەمەش ئەرکی ئێمەیە.”

ناوبراو ڕونیکردەوە، بە تێگەیشتن لەم بنەمایانە دەتوانرێت ڕێککەوتن لەگەڵ سورییەکان بکرێت، بەڵام ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا پابەند دەبین بە پرەنسیپەکانمانەوە.
ئ.ح