پوتن هەڕەشەی بەرپاکردنی جەنگ دژی ئەوروپا دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، فلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەری شاندی ئەمریکای وتوە: زۆر دڵخۆشم بە بینینی ئێوە.

فلادیمێر پوتن ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئەوروپای لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند، هاوکات هەڕەشەی بەرپاکردنی شەڕی لەگەڵ ئەوروپییەکان کرد.

پوتن وتی: ئەوروپییەکان ڕێگری لە هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا و ترەمپ دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕێگەی دانوستانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بیانەوێت شەڕ بکەن، ئێمە ئامادەین.

پوتن هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە و کەشتییەکانی ئۆکرانیا کرد.

ترەمپ ئەو شاندەی بۆ مۆسکۆ نارد بۆ تاوتوێکردنی پلانێک بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا، هاوکات شاندێکی ئۆکرانی بۆ هەمان ئامانج لەئەمریکان، بەڵام کیێڤ و ئەوروپییەکان دەڵێن، پلانەکەی ترەمپ لایەنگری مۆسکۆیە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی هاوکاتی کۆبوونەوەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ، تاوتوێی چەند پرسێکی کرد.

ترەمپ دەڵێت، شەڕی ئۆکرانیا ئاژاوەیەکە، چارەسەری ئاسان نییە.
ئ.ح