شارپرێس:
نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا زانیارییهكى گرنگى لهبارهى عێراقهوه ئاشكراكردو ڕایگەیاند، "ئێمە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا سێ ترلیۆن دۆلارمان خەرجکردوە"، دهشڵێت، "ئەوەی هەیە لەعێراقدا ئێمە خۆمان ڕادەستکردوەو لەئێستاشدا بەنەخشەیەکی نوێوە عێراق بەرەو دابەشبون دەچێت".
لهچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (thenationalnews) تۆم باراک سەبارەت بەبارودۆخی عێراقو مانەوەیان لەعێراقدا، وتى، "ئێمە لە20 ساڵی ڕابردودا سێ ترلیۆن دۆلارمان خەرجکردوە، ئەوەی هەیە لەعێراقدا ئێمە خۆمان ڕادەستکردوەو لەئێستاشدا بەنەخشەیەکی نوێوە عێراق بەرەو دابەشبون دەچێت".
ئهوهشى وت، "هەزاران کەسمان لەناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوەو زیانێكی زۆر بەر ئەمریکا کەوتوەو بڕیارى واشنتۆنیش ئهوهیه، هیچ هێزێكى نوێو زیاتر نانێرێته عێراق".
سەبارەت بەئێرانو پەیوەندیی بەعێراقەوە باراك ڕایگهیاند، "ئێران بهئاسانی دهستبهرداری عێراق نابێت، چونکە بهگرنگترین گۆڕهپانی خۆی دهزانێتو تاران بهتوندی شهڕدهكات بۆ پاراستنی كۆنترۆڵی عێراق، چونكه بۆ ئهوان، عێراق تهنها شتێكه كه دهمێنێتهوه".
تۆم باراک پێشتر لەمیدیاکانی وڵاتەکەیەوە سەبارەت بەعێراق ڕایگەیاندبوو، ئەزمونی عێراق بوە بەنمونەیەک کە نابێت هەرگیز دوبارە بکرێتەوە.
