هۆشداری لەكەشوهەوای سبەی دەدرێت...لەم ناوچانە لافاوی بەهێز دەبێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری لەكەشوهەوای سبەی یەكشەممە دەدات و دەڵێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی کاتەکان ئەگۆرێت بۆ هەوری تەواو دەشڵێت، لەزۆربەی ناوچەكان ئەگەری لافاوی بەهێز هەیە.


ئاراس جەبار شارەزای دیاری کەشناسی، لەئەكاونتی تایبەتی خۆی، نوسیویەتی،"سبەی یەکشەمە 7/12/2025 ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی کاتەکان ئەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەکاتەکانی بەیانیەوە بارانبارین بەڕێژەی مامناوەندو پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای نەینەواو دهۆکەوە دەستپێدەکات".
دەشڵێت،" لەناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری نمە باران ئەبێت و زۆربەی کاتەکان بای شوری ڕۆژهەڵات چالاک ئەبێت بەخێرای 15 تا 35کم لەکاتژمێرێکدا و لەشەودا خێراب باکە چالاکتر ئەبێت".

ئەم كەشناسە ئەوەشی ڕونكردۆتەوە، كەلەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە بۆ کاتەکانی شەو بارانبارین فراوان ئەبێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبونی هەورە بروسکە لەهەندێک کاتدا".

لەبارەی ڕێژەی بارانبارینەوە، نوسیویەتی،" ڕێژەی بارانەکە لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران و ناوچەکانی ئاکرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و کۆیە و مێرگەسۆر زیاتر ئەبێت هەندێ جار لێزمە باران ئەبێت و ئەگەری دروستبونی لافاویش لەو ناوچانەدا ئەبێت کە لەهەندێ شوێند بەهۆی توندی و زۆری بارانەکەوە بەتایبەت لەناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و ئاکرێ مەترسی دروستبونی لافاوی بەهێزیش ئەبێت".