باخچه‌لى هاوارى لێ به‌رزبوه‌وه‌..په‌یامێك له‌باره‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا (مه‌هه‌په‌) جارێكى دیكه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لەبارەی ئەو نوسینەی بەناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلانەوە بڵاوکرایەوە، قسەکانی ئۆجەلان خۆى بون‌و ده‌ستكاریى نه‌كراون"، ده‌شڵێت، "هه‌موو قسه‌كانى لەجێگه‌ى خۆیدان‌و گونجاون‌و بەلاڕێدابردنی قسەکانی کە گوایە هیی ئەو نین، هیچ واتاو گرنگییەکی نییە".


شاندی ئیمراڵی لەکۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا جەختدەکەنەوە، ئەو نوسینەی بەناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلانەوە بڵاوکراوەتەوە، ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلانی شێواندوەو ئەو شتی وای نەوتوەو یاری بەوشەکان کراوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، "قسەکانی ئۆجەلان لەجێی خۆیدا، ئەرێنی، جێگه‌ى متمانەو ڕونن، لێدوان بۆ ڕای گشتیی لەدژی ئەم پەیامە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکەو هیچ واتاو گرنگییەکی نییە".

باخچەلی ئاماژە بەوەدەدات، "وەک ئەوەی ئۆجەلان ئاماژەی پێداوە، پێویستە پەکەکە لەڕوی هزریشەوە چەک فڕێبدات‌و دەڵێت: بەپێچەوانەی زۆرێک لەوڵاتان کە شەڕوشۆڕ ڕوی تێکردون، ئاشتی لەوڵاتەکەمان بونیاد دەنێین، وێڕای هەوڵەکان بۆ لەباربردنی، پرۆسەکە بەشێوەی قۆناغبەند لەگەیشتنە ئەنجام نزیکدەبێتەوە".

سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا جەختده‌كاته‌وه‌، "ئەو دەرفەتە مێژوییە لەدەستنادەین کە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ڕەخساوە، بەڕێزو خۆشەویستی‌و تامەزرۆییەوە، باوەش بۆ برا کوردەکانمان دەکەینەوە".

بەپەلە