شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ بریارەکەی
دادگای باڵای ئەمریکا لەبارەی رەتکردنەوە پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا ئیدانە
دەکات و دەڵێت، دادگای باڵا لە ژێر کاریگەری بەرژەوەندییە دەرەکییەکان
بوو، لەبارەی ئەحمەد شەرعیش رایدەگەیەنێت،" من ئەوم کردە سەرۆکی سوریا لەگەڵ کورد زۆر باشە ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەككگرتووەكانی ئەمریكا لە
كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی
بەوەکرد،" پرسی باجەکان پرسێکی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە، ئەو باجانە بۆ ئەوە سەپێندرا کە جارێکی دیکە
ئەمریکا گەورە بێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" وڵاتانی بیانی کە ساڵانێکە سودمان لێ وەردەگرن، لەوپەڕی
دڵخۆشیدان، لە شەقامەکاندا
سەما دەکەن، بەڵام سەماکەیان زۆر ناخایەنێت، دڵنیاتان دەکەمەوە ".
هاوکات، ترەمپ رەخنەی
توند لە دادگای باڵای ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت،" شەرم لە هەندێک
لە دادوەرەکان دەکەم، بە قووڵی شەرم دەکەم، کە بوێری ئەوەیان نییە کە ئەوەی بۆ وڵاتەکەمان
گونجاوە بیکەن ".
لەبارەی ئەحمەد شەرع وتی،" من سەرۆکی سوریام لەو شوێنە دانا و ئەو کارێکی باش دەکات و لەگەڵ کوردیش زۆر باشە ".
باسی لەوەشکرد، شەرع گەنجێکی توندە و ساویلکە نییە، سوریا یەکدەگرێتەوە، ئەگەر ساویلکە بوایە نەیدەتوانی ئەو کارە بکات.