عەلی زەیدی پڕۆژەیەك بۆ دابینكردنی موچە لەكاتی خۆیدا ڕادەگەیەنێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی عێراق، پڕۆژەی "پلانی عێراق 2035" بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات ڕادەگەیەنێت دەڵێت، ئامانجیان دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکان لەکاتی دیارکراوی خۆیدا.


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوەوە. 

زەیدی ئاماژەی بەوەدا عێراق بەدۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستە کار بۆ هەمەجۆرکردنی داهات بکرێت تا ئاسایشی ئابوری پارێزراو بێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریدا کە نابێت دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و پارەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دوا بکەوێت و فەرمانیشی کرد شایستەی جوتیاران و بەڵێندەران ئامادە بکرێن تاوەکو ڕێگری لەپەککەوتنی پڕۆژەکان و چالاکییە بازرگانییەکان بگیرێت.

عەلی زەیدی جەختی لەگرنگیی کەرتی تایبەت بۆ پێشەوایەتیکردنی گەشەپێدان کردەوەو ئاماژەی بەوەدا، ڕۆڵی دەوڵەت تەنیا چاودێریکردنە و دەبێت لەڕێگەی سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنەوە ڕێگری لەگەندەڵیی گومرگی و دەستکاریی باجی کاڵاکان لەسنورەکاندا بگیرێت.

بەپەلە