شارپرێس:
میدیایەكی ئەمریكی وردەكاری ڕێككەوتنە كاتییەكی نێوان ئەمریكاو ئێرانی بلاوكردۆتەوەو ئاشكرایدەكات، ئەگەر ئەمڕۆ ڕیككەوتن كرا ترەمپ واژوی دەكات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەکسیۆس، كە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی کاتی ئێران و ئەمریکا بڵاوکردوەتەوەو لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردوە کە ئەگەر ڕێککەوتنی کوتایی کراو کیشە دروست نەبێت، ترامپ واژۆی دەکات
بەگوێرەی ئەو ناوەڕۆكەی ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە، ڕێككەوتنەكە بۆ ماوەی 60 ڕۆژەوەو بڕیاردراوە كە ڕەزامەندی هەردولای لەسەربێت نوێبكرێتەوە.
خاڵەكانی ڕێكەوتنەكە كاتییەكە بەم شێوەیەن:..
یەکەم، درێژکردنەوەی ئاگربەستی 60 ڕۆژە، بەشێوەیەک کە بەڕەزامەندی هەردولا، دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە.
دوەم، گەروی هورموز دوبارە دەکرێتەوە بەبێ هیچ باجێک و ئێرانیش مینەکانی پاک دەکاتەوە کە دایناوە.
سێیەم، لەبەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆکەی سەر ناوچە ساحلییەکانی ئێران هەڵدەگرێت و ڕێگە دەدات بەشێوەیەکی کاتی ئێران بەئازادی نەوت بفرۆشێت.
چوارەم، پارە بڵوکراوەکانی ئێران هەر هەر وەک خوی دەمێننەوە و ئازاد ناکرێن، تا ڕێککەوتنێکی کۆتایی ئەتۆمی بەشێوەیەکی دڵنیابوو جێبەجێ بکرێت.
پێنجەم، ئێران لەیاداشتێکی تێگەیشتندا (MOU) دا پەیمان دەدات هەرگیز کار نەکات بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و گفتوگۆ بکات لەسەر وەستاندنی پێتاندنی ئۆرانیۆم و لابردنی کۆگای ئۆرانیۆمەکەی.
شەشەم، هێزەکانی ئەمریکا تەواوی 60 ڕۆژەکە لەناوچەکەدا دەمێننەوەو تەنها ئەگەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی بگەنە ئەنجام دەکشێنەوە.
حەوتەم، یاداشتەکە جەخت دەکات لەسەر ئەوەی ڕاگربەست لوبنانیش دەگرێتەوەو نابێت ئیسڕائیل هێرش بکاتە سەر حزبوڵا.
