كوردێكی كۆبانێ‌ بوە پەرلەمانتاری پەرلەمانی سوریا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرهاد شاهین، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا لەکۆبانێ بوە پەرلەمانتار لەپەرلەمانی سوریا.

 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارێزگای حەسەكەو كوبانێ لەڕۆژئاوای كوردستان بۆ پەرلەمانی سوریا ئەنجامدرا، فەرهاد شاهین 43 دەنگی بەدەستهێناو بوە پەرلەمانتار لەپەرلەمانی سوریا.

حکومەتی سوریا 100 کەسی دیاریکردبوو بۆ دەنگدان بە كاندیدانی پەرلەمان.
 
کۆی گشتیی ئەندامان 210 کەسەو بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.