ئایا ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران رێکەوتن واژۆ دەکەن؟ زانیاری نوێ ئاشکرادەکرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی بە پشت بەستن بە زانيارى بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، هەندێک وردەکاری یەکلانەکراوە لە نێوان تاران و واشنتۆن ماون، بۆیە پێناچێت ئەمڕۆ ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا واژۆ بکرێت.



ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاکسیۆسی وتوە،" هێشتا ناکۆکیی لەسەر هەندێک بەش لە رەشنوسی ڕێککەوتنەکە هەیە، زیاتر لەسەر ئەو وشانەیە کە بۆ هەر لایەنێک گرنگە، هەندێک وشە بۆ ئێمە گرنگن و هەندێک وشە بۆ ئەوان گرنگن".

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زارى ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆشکی سپی نوسیویەتی، پێکهاتەی بڕیاردان لە کۆماری ئیسلامیدا بە خێرایی کار ناکات و پرۆسەی وەرگرتنی هەموو ڕەزامەندییە پێویستەکان چەند ڕۆژێکی دەوێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە،" هەڵسەنگاندنی واشنتۆن ئەوەیە کە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، چوارچێوەی گشتی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردوە، بەڵام ئایا ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی ڕێککەوتنی کۆتایی؟ هێشتا ئەم پرسیارە بە کراوەیی ماوەتەوە".