شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبون‌و گه‌شه‌پێدانی
ئابوریی خۆجێیی، حكومه‌تی عێراق ده‌رگا بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران‌و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتی دارایی زیاتر ده‌به‌خشێته پارێزگاكان.
له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دوه‌م دانیشتنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی
نێوان پارێزگاكان بۆ ساڵی 2026، عه‌لی زه‌یدیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلانێكی
گشتگیری ڕاگه‌یاند كه ئامانج لێی ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان، چاكسازی دارایی‌و بنبڕكردنی
گه‌نده‌ڵییه.
سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌پیاوانی كار‌و كۆمپانیا ناوخۆیی‌و بیانییه‌كان
كرد كه به‌شداربن له‌جێبەجێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی "یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون"،
ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها دابینكردنی زه‌وی نییه، به‌ڵكو ڕاسپاردنی كۆمپانیاكانه بۆ
ئاماده‌كردن‌و بونیادنانی ژێرخانی بنەڕەتی (وه‌ك تۆڕه‌كانی ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌باو
شه‌قامه‌كان) كه ده‌بێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار‌و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی
بیناسازیی.
جه‌ختكراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كه‌مجار حكومه‌تى عێراق، ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر
بۆ پاڵپشتی دارایی پارێزگاكان له‌ڕێگەی داهاته خۆجێییه‌كانیانه‌وه، هه‌ر پارێزگایه‌ك
كه وه‌به‌رهێنان له‌پرۆژه‌كانی خۆبژێوی كاره‌بادا بكات، 50%ی داهاتی كۆكراوه‌ی جێبه‌جێكردنی
پسوڵه‌كان بۆ خۆی ده‌بێت، له‌باره‌ى داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانیش، داهاتى ئه‌و
ده‌روازانه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئه‌و پارێزگایه‌ی
ده‌روازه‌كه‌ی لێیه، له‌گه‌ڵ هاندانی پارێزگاكان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌زه‌وییه
بازرگانییه‌كان‌و پڕۆژه‌کانی ئاو بۆ زیادكردنی داهاتی ناوخۆیی.
زه‌یدیی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هۆشداریی توندیدایه لایه‌نه پێوەندیدارەکان
سه‌باره‌ت به"زیاده‌ڕۆیی ناڕه‌وا" لەخەمڵاندنی تێچوی پرۆژه‌كان كه هه‌ندێكجار
ده‌گاته ئاستی دزین، فه‌رمانیكردوه كه پێداچونه‌وه‌و وردبینی پێشوەختە بۆ تێچوی
خەمڵێندراوی هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك بكرێت به‌شه‌فافی، ستراتیژی دژە گه‌نده‌ڵی بگۆڕدرێت؛
به‌جۆرێك كه سەرنج بخرێته‌سه‌ر "گه‌نده‌ڵكارانی گه‌وره" نه‌ك ته‌نها
خه‌ڵكی بچوک.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، هه‌موو
ئه‌م هه‌نگاوه ئابورییانە گرێدراون به‌سه‌قامگیریی ئه‌منییه‌وه، ده‌شڵێت،
"كۆتاییهێنان به‌دیاردەی "چه‌كی بێ مۆڵه‌ت"و سنورداركردنی ته‌نها
له‌ده‌ستی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دابینده‌كات‌و
ئابوریی ناوخۆیی به‌هێزده‌کات".
