هۆشداری توند بەحكومەتەكەی زەیدیی دەدرێت

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كابینەی نوێی حكومەت بەزویی تەواوبكرێت و جەختیش دەكاتەوە كەئامادەیی چارەسەركردنی تەنگژەكانن.


چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەی خولیی خۆی لەنوسینگەی عەممار حەکیم و بەئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبرد، لەناو کۆبونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ و خشتەی کارەکانی حکومەت تاوتوێکران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی کۆبونەوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدگایەکی گشتگیری بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی ئابوری و چەندین ڕێکاری کردەیی خستوەتەڕوو، کە جێگەی ڕەزامەندی و پاڵپشتی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بوە، بەتایبەت ئەو پێشنیازانەی پەیوەستن بەچارەسەرکردنی کێشەی کارەباو کاراکردنی یاساکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت.

هەر لەکۆبونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی دوپاتیکردەوە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەڕوی پەرلەمانی و سیاسی و میدیاییەوە پاڵپشتی حکومەت دەکەن بۆ سەرخستنی بەرنامە چاکسازییەکەی. هاوکات جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وزاری لەنزیکترین کاتدا کرایەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لەسەرەتای مانگی داهاتوو کۆبونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكەن و كابینەكەی زەیدیی تەواوبكرێت، بەڵام هەندێك لایەن دەڵێن تەواوكردنی كابینەكەی دەكەوێتە دوای پشوی وەرزی پەرلەمانەوە.

بەپەلە