دارایی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی پارەی موچەوە ڕونكردنەوەیەكی توندی بڵاوكردەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕونكردنەوەیەكی توندی ئاڕاستەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی كرد کە داوای ڕاگرتنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کردبوو دەڵێت،" حکومەتی هەرێم سەرجەم پابەندبونی خۆی بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی و یاسای بودجە جێبەجێ کردوەو جێی سەرسوڕمانە لایەنێکی بەرپرس داوای بڕین یان ڕاگرتنی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم بکات".


وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری) ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە  تێیدا وەڵامی لێدوانەکانی (عەدنان فەیحان دلێمی) جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دایەوە، کە داوای ڕاگرتنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کردبوو دەڵێت، ،"حکومەتی هەرێم سەرجەم پابەندبونی خۆی بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی و یاسای بودجە جێبەجێ کردوەو ێی سەرنج و سەرسوڕمانە لایەنێکی بەرپرس داوای بڕین یان ڕاگرتنی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم بکات".

وەزارەتی دارایی لەڕونكردنەوەكەیدا چەند ڕاستییەکی یاسایی و دارایی بۆ ڕای گشتی خستوەتەڕو:
لەڕونکردنەوەکەدا هاتوە ، حکومەتی هەرێم سەرجەم پابەندبونی خۆی بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی و یاسای بودجە جێبەجێ کردوە. 

لەساڵی 2025دا پشکی خەزێنەی فیدراڵی ڕادەست کردوە، بەڵام بەغدا تەنیا موچەی 10 مانگی ناردوەو موچەی مانگەکانی 11 و 12ی خەرج نەکردوە.
 
سەبارەت بەداهاتی نانەوتی لە 2026 دەڵێت، لەپێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، هەرێم بەردەوام بووە لە گواستنەوەی داهاتە نانەوتییەکان بۆ بەغدا. هەرچەندە لە مانگەکانی ئازار و نیساندا بەهۆی بارودۆخی جەنگ لە ناوچەکە و جێبەجێ نەکردنی سیستمی (ئەسیکۆدا) داهات کەمبوەتەوە، بەڵام بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، ڕێژەی $50%$ی داهاتەکە گواستراوەتەوە.
 
وەزارەتی دارایی ڕەخنەکانی ئاڕاستەی عەدنان فەیحان دەکات و دەڵێت،"جێی سەرنج و سەرسوڕمانە لایەنێکی بەرپرس داوای بڕین یان ڕاگرتنی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم بکات"، لەکاتێکدا دەبوو کار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (خه‌رجی ڕاسته‌قینه‌) بکات کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە تەنیا بەسەر هەرێمدا جێبەجێ دەکرێت.

بەپەلە