شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی توندتر دەکاتو سیستەمێکی نوێ بۆ پاداشتکردنو پاراستنی هاوڵاتییانو فەرمانبەران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بهگوێرهى نوسراوێکی فەرمی کە لەلایەن د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانەوە واژۆکراوە، ئاڕاستەی سەرجەم سەرۆکایەتییەکانی (پەرلەمان، هەرێم، ئەنجومەنی وەزیرانو سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران) کراوە، چەند بڕیارێکی گرنگ بە مەبەستی نەهێشتنی بەرتیلو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دراون.
دەستەی دەستپاکی بڕیاریداوە پاداشتی دارایی ببەخشێتە هەر فەرمانبەرێک یان هاوڵاتییەک کە زانیارییو بەڵگەی دروست لەسەر بونی گەندەڵی لەدامەزراوەکاندا پێشکەشبکات.
بڕیارەکە جەختدەکاتەوە، بەدواداچون بۆ گەندەڵی بەرامبەر هەر فەرمانبەر یان بەرپرسێک دەکرێت، لەهەر پلەو پۆستێکی فهرمیدابێت، ههروهك دەستەکە بەفەرمی پابەندبونی خۆی نیشانداوە بەدابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ ناوو ناونیشانی هەواڵدەرو پاراستنی مافە یاساییەکانی، بەشێوازێک کە هیچ زیانێکی پێنەگات.
وهكو دهستهكه ڕونیكردوهتهوه، ئەم بڕیارانە لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی دەستەی دەستپاکیو پاڵپشت بەیاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2011ی هەموارکراو بەیاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014و بڕگەی (5) لەڕێنمایی کاری لێکۆڵینەوە دەرکراون، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوەش، پاراستنی سامانی گشتییو گەڕاندنەوەیەتی بۆ گەنجینەی هەرێمی کوردستان.
