شارپرێس:
دوابەدوای بڕیاری دادگاییکردنو سزادانی عەجاج تکریتی، کۆنگرەی ئازادیو گۆڕانکاریی بەهاوکاریی زیاتر لە 250 نوسەر، ئەدیب، چالاکوانو چەندین ڕێکخراوی مەدەنی، جوڵەیەکی بەرفراوانی یاساییان بۆ ڕاپێچکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ بەردەم دادگا دەستپێکرد.
وهكو لهڕاگهیهنراوێكدا كۆنگرهكه ئاماژهى پێكردوه، ئەم پێشهاتە نوێیە ڕاستەوخۆ دەستنیشانی هەموو ئەو سەرۆک جاش، ئەفسەرو کارەکتەرە سیاسییو سەربازییانە دەکات کە دەستیان لەکۆمەڵکوژیی گەلی کورددا هەبوە، بهڵام تائێستا لەسزا ڕزگاریان بوە.
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا دهڵێت، "بڕیارە ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە، لەسەر مەزاری ئەنفالکراوانی دێبنە لەناحیەی سمود، گردبونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەبچێت، لەڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشەوە، ئەنجامدەرانی ئەم جوڵانەوەیە نەخشەڕێگه، پلانو هەنگاوە یاساییەکانی داهاتوی خۆیان بۆ ڕای گشتیی دەخەنەڕوو".
چاودێران پێیانوایه، ئەم جوڵە نوێیە وەک گڕوتینێکی نوێ دەبینرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی ڕاستەقینەو سڕینەوەی ئەو غەدرە مێژوییەی لەکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال کراوە.