شارپرێس:
دەستەی دەسیپاکی عێراق
رایگەیاند، بەتۆمەتی داواکردنی بڕی 50 هەزار
دۆلار وەک بەرتیل، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرخی یەکەم لەبەغدا بە چوار ساڵ
زیندانیکردن سزادرا.
دەستەی دەستپاکی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردە، دادگای ناوەندی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی فەرمانێکی
ئامادەیی لەدژی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرخی یەکەم دەرکرد، کە بە چوار ساڵ
زیندانیکردن و 10 ملیۆن دینار پێبژاردن سزادراوە.
ئەوەشیخستەڕوو، دوای
ئەوەی ئەو بەرپرسە لە کۆتاییەکانی مانگی ئازار دەستگیرکرا، دەرکەوت کە لەبەرامبەر
داخستنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەو هێشتنەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە پۆستەکەی،
داوای بڕی 50 هەزار دۆلاری لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کردوە.