شارپرێس:
لەپێشهاتێكی نوێ لەپهیوەندییهكانی عێراقو سوریا، میلیشیاكانی ئێران لەعێراق هۆشداریی توندیان بەئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریادا، لەپەراوێزی ئەو زانیارییانەی باس لەهاوئاهەنگی ئەمریكی - ئیسرائیلی - سوری دژی حزبوڵڵای لوبنان دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان كە ڕادیۆى (مۆنت كارلۆ) بڵاویكردوەتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا ئامادەیی خۆی بۆ بەشدارییو گێڕانی ڕۆڵی سەربازیی دژی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاندوە، لەبەرامبەر ئەوەشدا دەیەوێ ئیسرائیل دەست لەپشتیوانیی دروزەكان لەو وڵاتە بەربداتو هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باشوریی دیمەشق بوەستێنێت.
زانیارییەكان جهختدهكهنهوه، ئەمریكاو ئیسرائیلو سوریا سێگۆشەیەكی هاوئاهەنگیو لێدان لەحزبوڵڵای لوبنانی دروستدەكەن، تا ناچاری بكەن هاوشێوەی حەماس خۆی ڕادەستبكات.
لەئەگەری هاتنەدیی ئەو سیناریۆیە لەلایەن واشنتۆنو تەلئەبیبو دیمەشق، میلیشیاكانی ئێران لەعێراق هەڕەشەی هێرشكردنەسەر خاكی سوریاو هێزەكانی حكومەتی سوریا دەكەن، وەك پشتیوانییەك لەحزبوڵڵای لوبنانی.
ئەمەیش پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی قورسی میلیشیاكانی عێراقی دژ بە سووریا و سووریا دژ بە حزبوڵای لێ دەكەوێتەوە.
